Top Ad unit 728 × 90

recent

recent

"عیراق زیاتر له‌ 22 ملیار دۆلار قه‌رزاری كۆمپانیا نه‌وتییه‌ بیانییه‌كانه‌"

لیژنه‌ی‌ نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ئاشكرای‌ كرد، عیراق زیاتر له‌ 22 ملیار دۆلار، قه‌رزاری‌ ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییه‌ بیانیانه‌یه‌ كه‌ له‌ پارێزگاكانی‌ ناوه‌ڕاست و باشووری‌ عیراقدا كار ده‌كه‌ن. 

تارق سدیق، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "عیراق زیاتر له‌ 22 ملیار دۆلار، قه‌رزاری‌ ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌یه‌ كه‌ له‌ پارێزگاكانی‌ به‌سره‌و میسان و واست له‌ كه‌رتی‌ په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وتدا، كار ده‌كه‌ن". 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌وت و وزه‌ وتیشی‌: "به‌هۆی‌ ته‌نگژه‌ی‌ داراییه‌وه‌، ئه‌و قه‌رزه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت بۆ كۆتایهێنان به‌ كێشه‌ی‌ قه‌رزه‌كان، شێوازێك بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا بدۆزێته‌وه‌". 

پێشتر پۆلیسی‌ نه‌وتی‌ پارێزگای‌ میسان رایگه‌یاند، كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ بیانییه‌كان كه‌ له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ پارێزگاكه‌دا كارده‌كه‌ن، رازیبوون وه‌رگرتنی‌ به‌شێك له‌ مافه‌ داراییه‌كانیانی‌ خۆیان بۆ ساڵی‌ داهاتوو، دوابخه‌ن. 
   
"عیراق زیاتر له‌ 22 ملیار دۆلار قه‌رزاری كۆمپانیا نه‌وتییه‌ بیانییه‌كانه‌" Reviewed by hjuyuj on 11:26:00 ص Rating: 5
All Rights Reserved by گه رمیان پۆست © 2014 - 2015
Designed by Themes24x7

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

Powered by themekiller.com