Top Ad unit 728 × 90

recent

recent

12 ملیۆن كه‌س به‌شدارییان له‌ یادی‌ كۆچی‌ دوایی‌ ئیمام موسای‌ كازمدا كرد

شێخ سامی‌ مه‌سعودی‌ بریكاریی‌ كارگێڕی‌ و دارایی‌ وه‌قفی‌ شیعه‌ رایگه‌یاند، ژماره‌ی‌ ئه‌و زیاره‌تكه‌رانه‌ی‌ به‌شیدارییان له‌ یادی‌ شه‌هیدبوونی‌ ئیمام موسای‌ كازمدا كرد له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ئه‌عزه‌میه‌، گه‌یشته‌  12 ملیۆن كه‌س. 

مه‌سعودی‌ له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا وتی‌: "ژماره‌ی‌ ئه‌و زیاره‌تكه‌رانه‌ی‌ له‌ یادی‌ شه‌هیدبوونی‌ ئیمام موسای‌ كازم (د.خ) به‌شدارییان كرد، گه‌یشته‌ 12 ملیۆن زیاره‌تكه‌رو له‌ میانی‌ مه‌راسیمه‌كه‌شدا رێوشوێنێكی‌ ئه‌منی‌ توند گیرایه‌به‌ر". 

فه‌رمانده‌یی‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی‌ به‌غدا، سه‌ركه‌وتوویی‌ پلانی‌ ئه‌منی‌ تایبه‌ت به‌ فه‌راهه‌مكردنی‌ ئاسایش بۆ زیاره‌تكه‌رانی‌ مه‌زارگه‌ی‌ ئیمام موسای‌ كازمی‌ راگه‌یاند و به‌ وته‌ی‌ فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شمه‌ری‌ فه‌رمانده‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی‌ به‌غداش بێت، له‌و پلانه‌دا 75 كارمه‌ندی‌ ده‌زگای‌ ئه‌منی‌ و سێ‌ هه‌زار پشكنه‌ر به‌ پاڵپشتی‌ هێزه‌كانی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ و ناوخۆ، به‌شدارییان كرد. 
12 ملیۆن كه‌س به‌شدارییان له‌ یادی‌ كۆچی‌ دوایی‌ ئیمام موسای‌ كازمدا كرد Reviewed by hjuyuj on 11:30:00 ص Rating: 5
All Rights Reserved by گه رمیان پۆست © 2014 - 2015
Designed by Themes24x7

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

Powered by themekiller.com