Top Ad unit 728 × 90

recent

recent

سامسۆنگ، دان به‌كێشه‌كانی گالاکسی‌ ئێس6 دا ده‌نێت

مۆبایلی‌ "گالاكسی‌ ئێس6" و "گالاكسی‌ ئێس6 ئیدج" له‌نێوان باشترین مۆبایله‌كانی‌ ئه‌ندرۆیدن كه‌ له‌ئێستادا به‌ بۆچوونی‌ زۆرێك له‌ شاره‌زایانی‌ بواری‌ ته‌كنه‌لۆجیای‌ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان، ده‌كرێت سودییان لێوه‌ربگیرێت.  

هه‌موو ئه‌وانه‌ نه‌بونه‌ رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و كێشه‌ ناچاوه‌ڕوانكراوانه‌ی‌ له‌و هاندانه‌دا دروستبوون، چونكه‌ ئه‌و دوو ئامێره‌ توانای‌ ئه‌وه‌یان نییه‌ له‌كاتی‌ به‌كارهێنانیاندا بگه‌نه‌ رامه‌كان، ئه‌وه‌ش كێشه‌و گیروگرفتی‌ دووباره‌ی‌ دروستكردووه‌.

لقی‌ به‌ریتانیای‌ كۆمپانیای‌ "سامسۆنگ"ی‌ كۆریای‌ باشوور، له‌ رێی‌ په‌یجی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر پێگه‌ی‌ "فه‌یسبوك"، دانی‌ به‌و كێشه‌یه‌دا ناوه‌و ته‌ئكیدیشی‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی‌ كۆمپانیاكه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشانه‌ كرده‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ لقی‌ به‌ریتانیای‌ سامسۆنگ رایگه‌یاند: "نوێكردنه‌وه‌ی‌ بچوك هه‌ن كه‌ له‌ قۆناغی‌ ره‌وانه‌كردندان بۆ به‌كارهێنه‌ران و ده‌كرێت لێوه‌ی‌ ئه‌و كێشانه‌ راستبكرێنه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ئه‌دای‌ جێگربوونی‌ ئامێره‌كه‌وه‌ هه‌یه‌".    

هه‌ردوو ئامێری‌ مۆبایلی‌ "گالاكسی‌ ئێس6" و "گالاكسی‌ ئێس6 ئیدج" میمۆرییه‌كه‌یان سێ‌ گیگابایته‌ له‌ جۆری‌ (دی‌ دی‌ ئار 4) و ده‌بێت له‌ میمۆری‌ جۆری‌ (دی‌ دی‌ ئار3) خێراتر بێت كه‌ له‌ ئامێره‌ ركابه‌ره‌كانی‌ تردا هه‌یه‌. 
سامسۆنگ، دان به‌كێشه‌كانی گالاکسی‌ ئێس6 دا ده‌نێت Reviewed by hjuyuj on 11:48:00 ص Rating: 5
All Rights Reserved by گه رمیان پۆست © 2014 - 2015
Designed by Themes24x7

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

Powered by themekiller.com