Top Ad unit 728 × 90

recent

recent

ئاماری ئەو ئێزدیانەی لە دەستی داعش رزگاربوون ئاشكرا دەكرێت

ئەمڕۆ ژمارەیەكی دیكە لە ئێزدیەكانی ژێردەسەڵاتی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگاربوون و گەیشتنەوە هەرێم، تائێستاش هەزارو شەش سەدو 28 ئێزدی لە دەستی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگاریان بووە.
خەیری بۆزانی بەرێوەبەری كاروباری ئێزیدیەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خەندانی راگەیاند: رزگاربوونی كوردانی ئێزدی  لە دەست چەكدارانی داعش بەردەوامە و ئەمرۆش 43 كەسی دیكە لەدەست چەكدارانی رێكخراوەكە رزگاربوون، كە پێكهاتوون لە 21 منداڵ و 15 ژن  و حەوت پیاو.
وتیشی: بە رزگاربوونی ئەو ژمارەیە كۆی ئەو كەسانەی تاكو ئێستا رزگاربوون، دەگاتە هەزار و 628 كەس، كە 311 كەسیان پیاو بوون و 765 كەسیان ژن بوون لەگەڵ 552 منداڵدا.
ئاماژەی بەوەش كرد: كۆی ئەو ئێزدیانەی لەبەردەستی داعشدان نزیكەی چوار هەزار و 500  كەس دەبن، كە لە مانگی هەشتی ساڵی رابردووەوە لە ئەنجامی هێرشەكانیان بۆ سنوری قەزای شەنگال رفێندران .
ئاماری ئەو ئێزدیانەی لە دەستی داعش رزگاربوون ئاشكرا دەكرێت Reviewed by hjuyuj on 8:00:00 م Rating: 5
All Rights Reserved by گه رمیان پۆست © 2014 - 2015
Designed by Themes24x7

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

Powered by themekiller.com