Top Ad unit 728 × 90

recent

recent

لە ھەولێر گەنجێک لەکاتی مەلەکردن گیان لە دەست دەدات.. نوێكراوه‌ته‌وه‌ وێنه‌ی گه‌نجه‌كه‌ ببینه‌

ھەولێر ٥ ئاب / ئۆگۆست (PNA) - لەرووداوێکی نەخوازراو لە مەلەوانگای پارکی سامی عبدالرحمان گەنجێک دوای مەلەکردن ڕادەکشێت و گیان لەدەست دەدات، دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە. 

ئەمرۆ رێکەوتی ۲۰۱٥/٨/٥، کاتژمێر (٥:۳۰)ی عەسر، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی مردن لە مەلەوانگای سامی عبدالرحمان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا گەنجێک بەناوی (ئاراس محمود حمد)، تەمەن (۲۷) ساڵ، خێزاندارە، دوای ئەوەی مەلە دەکات لەنێو ئاوەکە دێتە دەرەوە و ڕادەکشێت، بەداخەوە، دواتر گیان لەدەست دەدات.

دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە، تەرمەکەی ھەڵگیرایەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادی کرا بۆ زانینی ھۆکاری راستەقینەی گیان لەدەستدانەکەی.
لە ھەولێر گەنجێک لەکاتی مەلەکردن گیان لە دەست دەدات.. نوێكراوه‌ته‌وه‌ وێنه‌ی گه‌نجه‌كه‌ ببینه‌ Reviewed by hjuyuj on 4:27:00 م Rating: 5
All Rights Reserved by گه رمیان پۆست © 2014 - 2015
Designed by Themes24x7

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

Powered by themekiller.com